سەرۆک بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی د. خورشید دزەیی کرد و سەرەخۆشیی و هاوخەمەیی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند.
سەرۆك مەسعود بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە 5ـی 02ـی 2023 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جەوهەر دزەیی سەرەخۆشی لە جەوهەر دزەیی و خانەوادەكەیان كرد بۆ كۆچی دوایی دكتۆر (خورشید دزەیی)ـی باوکی.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دکتۆر خورشید دزەیی ڕاگەیاند.
د. خورشید ئیبراهیم دزەیی لە ساڵی 1932 لەدایکبووە، لە ساڵی 1953 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ساڵی 1974 دەبێتە پێشمەرگە و لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول چارەسەری بۆ خەڵک و پێشمەرگە بریندارەکان دەکرد، ئێوارەی دوێنێ شەممە لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.