Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:53

له‌ حاجی ئۆمه‌ران تا ئێستا زیاتر له‌ 2 مه‌تر و نیو به‌فر باریوه‌

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ حاجی ئۆمه‌ران ئاشكرای كرد، له‌ دوێنێوه‌ شه‌پۆڵێكی تری به‌فربارین ڕووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و بۆ ئه‌مساڵیش تا ئێستا زیاتر له‌ 2 مه‌تر و نیو به‌فر باریوه‌.

سەردار ڕەزانی بەرپرسی تیمی ڕاماڵینی بەفر له‌ حاجی ئۆمه‌ران بۆ (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە دوێنێ شه‌مووه‌وه‌ شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەران و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتۆتەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هه‌یه‌.

گوتیشی: ته‌نیا له‌ شەوی رابردوودا 20 سانتیمەتر بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە، لە هەندێک شوێنی دیکەش ڕێژەکەی بەرزتر بووە، به‌مشێوه‌یه‌ش کۆی گشتی بەفربارینی ئەمساڵیش لە 2 مەتر و نیو زیاترە.

هه‌روه‌ها گوتی: تیمه‌كانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوام سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕێگاکانن، بۆ ئەوەی ڕێگای گشتی بەهۆی بەستەڵەک و بەفر ئاستەنگی بۆ دروست نەبێت و بۆ ئه‌مه‌ش بەردەوام خوێ لە ڕێگاکاندا دەڕێژین و ئێستا ته‌واوی ڕێگاکان کراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوه‌ سیروان حوسێن گوتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ (كوردستان تیڤی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بارینی بەفر کاریگەری نەبووە لەسەر بزاوتی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی حاجی ئۆمەران و جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێجار بەهۆی ئاستەنگی هاتووچۆ، ڕێگاکان کەمێک ئەستەم دەبن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م ڕێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆ كراوه‌ن.

پەیامنێر: کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.