Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:53

پۆلیسی فیدراڵی لە سلێمان بەگ 10 پێشمەرگە دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی فیدراڵی ئەمڕۆ یەکشەممە 05ـی 02ـی 2023 لە سنووری ناحییەی سلێمان بەگ لە قەزای دووزخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین 10 پێشمەرگە بەبیانووی ئەوەی چەکیان پێ بووە دەستگیر دەکات، لەکاتێکدا پێشمەرگەکان بۆ دەوامی ئاسایی خۆیان دەچوون.

کاوە شێخانی ڕاوێژکاری پارێزگاری سەڵاحەدین بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: 10 پێشمەرگەی لیوای 9ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێرەوە لە کاتی چوونیان بۆ کفری بە بازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵی تێپەڕیون، بەهۆی ئەوەی چەکیان پێ بووە دەستگیر کراون و سووکایەتییان پێ کراوە.

ڕاشیگەیاند: پێشمەرگەکان بۆ دەوامی ئاسایی خۆیان دەچوون کە سەر بە لیوای 9ـی وەزارەتی پێشمەرگەن لە شارەدێی کفری.

ڕاوێژکاری پارێزگاری سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەش دا کە لەدوای دەستگیرکردنیان ئاگادار کراینەوە و ئێستا لە دادگەی پارێزگای سەڵاحەدینەوە نوسراویان بۆ کراوە و سەرجەم پێشمەرگەکان ئازاد کراون، هەروەها چەک و کەرستە سەربازییەکانیان بۆ گەڕێنراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.