Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:56

هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی نوێ ئیمزا كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی نوێ ڕاگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی یاریكردن له‌ خولی نایابی عێراق.

یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بە شێوەیەکی فەرمی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان گرێبەستی لەگەڵ یاریزان (مەحموود خەلیل) مۆر کرد بەمەبەستی یاریکردن لە ریزی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێڕاق.

ڕاشیگه‌یاند: مه‌حموود خەلیل لە دایکبووی ساڵی (1995)ە و لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هێرشبه‌ره‌ نوێیه‌كه‌یان پێشتر لە هەریەك لە یانەکانی (سناعە، زەوڕا، نەفتی وەسەت، کەرخ و نەفت) یاری کردووە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.