Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:46

کەسایەتییەکانی جیهان ستایشی پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بۆ خەڵاتی ساڵانەی شێخ زاید بۆ برایەتی و مرۆڤایەتی بانگهێشت کرا کە تێیدا چەندان سەرکردە و کەسایەتی دیکەی جیهان بەشدار دەبن و ستاسیشی پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 05ـی 02ـی 2023 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی دانایانی موسڵمان کە بارەگاکەی لە ئیماراتە، بەشداری لە خەڵاتی ساڵانەی شێخ زاید بۆ برایەتی و مرۆڤایەتی دەکات، لەمبارەیەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بەوە دا کە د. پشتیوان سادق چاوی کەوت بە ژمارەیەک کەسایەتی ئایینی و نێودەوڵەتیی جیھانی کە کاردەکەن بۆ تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی لەوانە"  (نیھان بن موبارەک ئال بنھیان) وەزیری تەساموحی ئیماراتی، (تۆنی بلێر) سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا و چەندین کەسایەتی دیکەی نێودەوڵەتی.

هەروەها ڕایگەیاند: لە چاوپێکەوتنەکاندا بە گرنگییەوە گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی پێکەوەیی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان کرا و پێگەی کوردستان لە ناوەندی ئایینی و پێکەوەژیان لەناوچەکەدا بە کەموێنە وەسف دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بە گرنگی بەشداریکردنی د. پشتیوان سادق لەم ڕێوڕەسمە داوە و باسی لەوە کردووە کە " بەشداریکردنی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەرخەری ئەو گرنگیەیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێکھاتەکان و ئایینەکان دەستەبەری کردووە، ئەمەش  وێڕای پاراستنی مافەکانیان بەپێی بنەما یاساییەکان.

جێی باسە، خەڵاتی شێخ زاید بۆ برایەتی و مرۆڤایەتی، ساڵانە پێشکەشی چەند کەسایەتییەکی کاریگەر دەکرێت کە لەسەر ئاستی تاک و ڕێکحراوەکان و حکوومەت، کاریان لەسەر پێکەوەژیان و بەیەک گەیاندن و برەودان بە ئاشتی و تەبایی و کاری خێرخوازی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.