Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:43

مایۆركا به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ریال مه‌درید دیارییه‌كی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یانه‌ی ریال مایۆرۆكا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كرد و ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارییه‌كی به‌ نرخه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تا زیاتر نزیكتر ببێته‌وه‌‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی ئه‌مساڵی خولی ئیسپانیا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یانه‌ی ریال مایۆركا له‌ گه‌ڕی 20ی خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا مێوانداری یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌شی به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه‌.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مایۆركا له‌ خوله‌كی 13 به‌شێوه‌ی هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن ناچۆ فێرناندێز كاپتن و به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید هاته‌ تۆماركردن.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی ریال مایۆركا ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 28 به‌رز كرده‌وه‌ و هاته‌ ریزبه‌ندی 10ی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به‌ 45 خاڵ هه‌ر له‌ ریزبه‌ندی دووه‌می یانه‌كان مایه‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌م شكسته‌وه‌ جیاوازی خاڵه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ 8 خاڵ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئه‌مشه‌و بتوانێ له‌ یانه‌ی سڤیلییه‌ بباته‌وه‌ كاتێك كاتژمێر 11 له‌نێو یاریگه‌ی كامپ نوو ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.