Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 05:40

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری دیوانییه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری دیوانییه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌، داوا كراوه‌ له‌نێو په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی زوهێر عه‌لی شه‌علان پارێزگاری دیوانییه‌ بدرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ نووسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان پێماندراوه‌، پێشنیار ده‌كه‌ین زوهێر عه‌لی شه‌علان پارێزگاری ئه‌نباڕ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه‌ به‌هۆی بوونی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ له‌ كۆنووسی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فه‌رمانی كردووه‌ نووسراوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆنووسه‌كه‌ی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن پێشكه‌شی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكرێت به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌كه‌ی.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌ فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران عێراق، زوهێر عه‌لی شه‌علان له‌ پۆستی پارێزگار دیوانییه‌ دوورخرایه‌وه‌ به‌هۆی بوونی دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌دژیدا به‌ گومانی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی‌‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ده‌سته‌ی دەستپاکی فیدڕالی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ فرمانی بانگهێشتكردنیان بۆ پارێزگاری دیوانییە ده‌ركردووه‌ به ‌تۆمه‌تی سەرپێچی و زیانگەیاندن بە داهاتی گشتی به‌تایبه‌تیش به‌هه‌ده‌ردان و دابه‌شكردنی زه‌وی وڵات بۆ چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك به‌بێ شایسته‌یی.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.