سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌ختێكی پڕ له كۆچبه‌ران له گوندێكی نزیك دوورگه‌ی لێرۆسی یۆنانی ژێرئاو كه‌وت و تیمه‌كانیش تا ئێستا 4 ته‌رمی ئافره‌ت و منداڵان دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆچبه‌ری تریش ڕزگاركراون.
شێخ حوسێن حه‌مە ساڵح نوێنەری دەزگای (لووتکە) ڕایگەیاند: سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م کاتژمێر 9:00 یه‌ختێكی کۆچبەران به 45 سه‌رنشینه‌وه له گوندی پاندلی له رۆژهه‌ڵاتی دوورگەی لێرۆسی یۆنانی ژێر ئاو کەوتووه .
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی گەڕانی تیمه‌كانی پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تا ئێستا 4 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه كه سێیانیان منداڵن (2 كوڕی ته‌مه‌ن 5 ساڵ و كچێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵ)، له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 17 بۆ 20 ساڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: 41 کۆچبەره‌كه‌ی تر ڕزگار کراون واته هیچ كۆچبه‌رێكی بێ سه‌روشوێن نییه، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه 8 لەو کۆچبەرانە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون كه یه‌كێكیان منداڵێكی بچووكه.
شێخ حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئێستا ناسنامەی هیچ یەکێک لەو کۆچبەرانە نازانرێ و دیار نییە كه كۆچبه‌ری كورد له‌نێو یه‌خته‌كه‌دا بوونیان هه‌بووه یاخود نا .
ئاماژه‌شی دا: پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان بە سێ کەشتی گه‌وره و هەلیکۆپتەرێک لە کەناراوەکانی لێرۆس بۆ گه‌ڕان به‌دوای کۆچبەران ئۆپەراسیۆنێکیان پێکهێناوە، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ڕوون بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه لەنێو ڕزگارکراوان منداڵ و ژن هەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بەهۆی خراپی کەشوهەوا، پۆلیسی کەناراوەکان لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکان ئاستەنگی زۆریان بۆ دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.