Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:26

ئەم تۆمەتبارە بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی ئافرەتێک دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 05ـی 02ـی 2023 دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی ئافرەتێک ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش ئەوەی ئافرەتێک سکاڵای یاسایی تۆمار کرد لەدژی كه‌سێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە تایبەتییەکانی لێ دەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار.

ڕاشیگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هه‌واری‌ شارەوە دەستگیر بکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار (ح. ن. م) له‌دایكبووی‌ 2000 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ـی خراپبەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوه ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.