ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا و فراوان و به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ڕاشیگه‌یاند: لاڤرۆڤ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هاوشانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، شاندێكی باڵا و فراوان له گه‌شته‌كه‌دا به‌شدارن كه پێكهاتوون له 25 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته له بواره‌كانی نه‌وت و گاز.
پێشتر سه‌ڵاح بامه‌ڕنی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: به‌گوێره‌ی پلانی سه‌ردانه‌كه، لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دوای دابه‌زینی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری به‌غدا، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م پشوو وه‌رده‌گرێت و سبه‌ی خشته‌ی كار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاندبوو: سبه‌ی دووشه‌م لاڤرۆڤ یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌بێت، دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق (سه‌رۆك كۆمار ، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران) كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و شاندی یاوه‌ری له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیی هاوبه‌شی نێوان ڕووسیا و عێراق بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه و نه‌وت و گاز، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ڕووسی هاوشانی لاڤرۆڤ له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌شدارن.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌باره‌ت به جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌فه‌رمی بۆچوونی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌كه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بخاته‌ڕوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به دیالۆك و دوور له توندوتیژی و جه‌نگ چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایی پێ بهێنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.