کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ئەمشەو ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمشەو بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و شارى دهۆک بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ڕاشیگەیاند: ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لە سەنتەرى شارەکانی هەولێر و سلێمانى هەیە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
لە ڕاگەیەنراوەکە کەشناسی ڕێژەی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى ئەمڕۆ یەکشەممەی بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
پیرمام 0.4 ملم
دهۆک 1.5 ملم
زاخۆ 1.8 ملم
ئاکرێ 6.4 ملم
ئامێدى 0.8 ملم
بامەڕنێ 10.0 ملم
بارزان 23.0 ملم
بازیان 0.4 ملم
دووکان 1.2 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
هەڵشۆ 9.2 ملم
کانى ماسى 0.6 ملم
مانگیش 2.2 ملم
سۆران 4.4 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.