Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:26

پۆلیسی هەولێر هۆکاری دەستگیرکردنی سلڤانا دلشاد ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی خاوەنکارێکی جوانکاری ئافرەتان دەدات و ڕاستی بابەتەکە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا دەستگیرکردنی خاوەنکارێکی جوانکاری ئافرەتان بە ناوی (سلڤانا دلشاد شەمعوون)ـیان بڵاو کردۆتەوە، شیکردنەوەی جیاجیای بۆ کراوە کە هەمووی دوورن لە ڕاستییەوە.

پۆلیسی هەولێر ڕاستی بابەتەکەی خستووەتەڕوو، ڕایگەیاند: هاووڵاتییەک بە ناوی (ڕ.د) سکاڵای یاسایی دژ بە تۆمەتبار (سلڤانا دلشاد شەمعوون) تۆمار کردووە، بەتۆمەتی ئەوەی (سلڤانا) پێگەی خۆی وەک کەسێکی بازرگان و خاوەنکار بەکارهێناوە و هەڕەشەی لە (ڕ.د) کردووە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە کێشە و تۆمەتی بۆ دروست بکات، ئەگەر هاتوو بڕێک پارەی ڕادەست نەکات. 

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار سلڤانا ئەم کارەی بە هاوکاری لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (م.م) ئەنجام داوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە (سلڤانا و م.م) دەرچوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە "بۆ گەیشتن بە ڕاستی بابەتەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هەموو ڕێکارەکان بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام دراون."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.