Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:23

بوومەلەرزە چەندان وڵاتی هەژاند

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزە لە چەندان وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕووی دا و لە بەشێکی وڵاتەکان زیانی گیانی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەپێی ماڵپەڕی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزە لە باشووری تورکیا بە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و لە وڵاتانی عێراق، سووریا، لوبنان و قوبڕس هەستی پێکرا.

 هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکراوە و گوڕەکەی 4.8 پلەی ڕێختەر بووە.

ئاژانسی فرانس پرێس لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە داوە کە لە وڵاتانی سووریا و تورکیا زیانێکی زۆری گیانی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەهۆیەوە چەندان باڵەخانە داڕووخاون.

ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا (AFAD) ڕایگەیاند: 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 440 كه‌سی دیکەش برینداربوون.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی سووریا سەبارەت بە زیانە گیانییەکان باسی لەوە کردووە کە لە بوومەلەرزەکەدا 639 کەس بوونەتە قوربانی، کە 237ـیان گیانی لەدەست داوە و 402 کەسی دیکەش بریندارن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە سەدان کەس لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە و خانووەکاندا ماون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.