Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:28

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ دەکات

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەندان وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان دەردەبڕێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بیرکردنەوە و نزاکانم لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ لە ناوچەکەمان زیانیان بەرکەوت.

ڕاشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی قووڵم ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

بەپێی ماڵپەڕی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزە لە باشووری تورکیا بە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و لە وڵاتانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، سووریا، لوبنان و قوبڕس هەستی پێکرا.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا (AFAD)، 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 440 كه‌سی دیکەش برینداربوون.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی سووریا لەبارەی زیانە گیانییەکان باسی لەوە کردووە کە لە بوومەلەرزەکەدا 639 کەس بوونەتە قوربانی، کە 237ـیان گیانی لەدەست داوە و 402 کەسی دیکەش بریندارن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.