Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:25

مەسرور بارزانی: حکوومەتی ھەرێم ئامادەیە بۆ ھەموو ھاوکارییەکی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی توركیا و سووریا

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی، په‌یامێكی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی توركیا و سووریا  بڵاوكردوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌6ى 2ى2023،  مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا  كه‌ له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی  له‌تیوته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی‌ هەوڵەکانی ڕزگارکردن و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.
 مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاندووه‌، هاوخه‌مم لەگەڵ کەسوکاری قوربانی و بریندارەکانی ئەو بومەلەرزەیەی ناوچه‌كه‌مانی هه‌ژاندمه‌. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی 2ی 2023، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر 10 شاری تورکیا و  سووریای هەژاند،  كه‌ گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 300 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.