Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:18

بوومەلەرزەیەک ھەرێمی کوردستانی ھەژاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: لەماوەی زیاتر لە بیست ساڵی رابردوودا ئەمە بە بەھێزترین دیاردەی زەمینلەرزە ھەژمار دەکرێت لە سنووری وڵاتانی عیراق، سووریا و تورکیا.

کاتژمێر 4:17ى  خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌6ى2ى2023، بوومەلەرزەیەک ھەرێمی کوردستانی ھەژاند و بەھۆیەوە ھاووڵاتییان بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان لە ماڵەکانییان ھاتنە دەرەوە و، بە تایبەتیش لە تاوەرەکانی نیشتەجێبوون زیاتر هەست بە کاریگەری بوومەلەرزەکە کرا و هاووڵاتییان لە نهۆمی تاوەرەکان هاتنە خوارەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بوومەلەرزەکە کاتژمێر چوار و 17 خوولەک بە پلەی 7.8 بە پێوەری رێختەر سنووری نێوان سووریا، عیراق و تورکیای گرتەوە کە چەقی کاریگەری بومەلەرزەکەش شاری مەڕەش و باکوری رۆژھەڵاتی شاری عەنتاب بووە کە بە دووری 22 کیلۆمەتر و قوڵای 10 کیلۆمەتر بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.