Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:17

چوارچێوەی ھەماھەنگی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%


لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەغدا کۆبوونەوە کە لە میانیدا، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی، هەروەها دابەزینی نرخی دیناری عێراقیان بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی تاوتوێ کرد.

لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەیەکدا، پێشھاتە سیاسیی و ئەمنییەکان، ھەروەها پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە ئەنجوومەنی وەزیران بە نیازە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات بە ئامانجی پەسەندکردنی، تاوتوێ کراون و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی روونکردنەوەی لەبارەی ئەو میکانیزمانە داوە کە بوودجەی لەسەر داڕێژراوە.

باسی لەوەش کردووە کە گفتوگۆکراوە لەبارەی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەربە دۆلار و لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و بانکی فیدراڵیی ئەمریکا کە لە ئیستانبوڵ ئەنجامدرا کردووە، ھەروەھا ئەو رێوشوێنانەی کە بانکی ناوەندیی عێراق بەئامانجی ئەنجامدانی چاکسازیی لە بوارە دارایی و بانکییەکاندا گرتوویەتەبەر، خستووتەڕوو.

ئەمەیش لە کاتێکدایە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا لە بازاڕەکانی عێراقدا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمریکی تا ئاستی 177 ھەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.