Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:14

کەشناسی لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی ڕایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە 07ـی 02ـی 2023 شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ناوچەکە بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شەپۆلێکی سەرما ڕووی تێدەکات کە بۆماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند: شەپۆلەکە لە سبەی سێشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکوو چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 15ـی 02ـی 2023 کاریگەری بەردەوام دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزم دەبێتەوە لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە بە سەنتەری شارەکانیشەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.