Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:23

سەرۆک بارزانی بۆ پاتریارکی کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی: گەلی کوردستان شانازی بە فەرھەنگی پێکەوەژیان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ  دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە پاتریارک مارئیگناتیوس یوسفی سێیەم پاتریارکی کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە ژمارەیەک لە مەترانە بەڕێزەکانی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لەو دیدارەدا پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان سوپاسی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاراستنی بنەماکانی پێکەوەژیان و ھاووڵاتیبوون و ئاشتی نێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و، داواشی کرد ئەو بنەما و پڕەنسیپانە قووڵتر بکرێن، لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان شانازی بە فەرھەنگی پێکەوەژیان دەکات و ئەو فەرھەنگەی بە سەرمایەیەکی گەورە بۆ گەلی کوردستان لە قەڵەم دا.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە توندی ئیدانەی کردەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سویدیەوە کرا و بە کردەوەیەکی ناعەقلانی و تاکەکەسی وەسف کرا و ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە ڕێز لە پیرۆزیی و بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی بگیرێت.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ھاوخەمی قووڵی خۆیشیان بۆ کەسوکاری قوربانییان و زیانلێکەوتووانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕاگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تورکیا و سووریا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕووی داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.