وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا، مەهمەت موحەڕەم کاساپئۆغڵو رایگەیاند کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هەتا راگەیاندنی داهاتوو هەموو رێکخستن و چالاکییە وەرزشییە نیشتمانییەکان رادەگیرێت.
لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، کاساپئۆغڵو ڕایگەیاند: هەتا راگەیاندنی داهاتوو هەموو رێکخستن و چالاکییە وەرزشییە نیشتمانییەکان رادەگیرێت. هەموو یەکە پەیوەندیدارەکانمان بە هەماهەنگیی ئافاد لە ئامادەباشیدان. جارێکی دیکە هیوای باش و سەلامەتی بۆ گەلە ئازیزەکەمان دەخوازم'.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.