Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:33

جێگری سەرکۆماری تورکیا: بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 284 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار کەسیش بریندارن

کوردستان TV
100%


جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای رایگەیاند: لەو ساتەی بوومەلەرزەکە روویداوە، سەرکۆمارمان چاودێری رووداوەکە دەکات و بەڕێوەی دەبات. لە ئێستادا بە رێگەوەیە بۆ ئەنقەرە.

لە ناوەندی هەماهەنگی ئافاد، ئۆکتای باسی لەوە کرد کە لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی لە مەڕەش رووی دا و10 پارێزگای گرتەوە، 284 کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو هەزار و 323 کەسی دیکەیش بریندار بوون و هەزار و710 بینامان رووخاوە.

سەبارەت بەو بوومەلەرزەیەی پارێزگای مەڕەشی هەژاند، ئۆکتای رایگەیاند: سوپاس بۆ خوا قوتابخانە و بەشە ناوخۆییەکان سەڵامەتن. لە ئێستادا فڕۆکەخانەی هاتای داخراوە. مەڕەش و عەنتابیش بەڕووی گەشتی مەدەنیدا داخراون.

گوتیشی: تا ئێستا 102 وێستگەی گەڕۆک ڕەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کراون و دەستیان بە کار کردووە.

هەروەها فوئاد ئۆکتای باسی لەوە کرد کە ناردنی غازی سروشتیی بۆ عەنتاب، هاتای، مەڕەش، پازارجیک، نارلی، بەسین، گۆلباشی، نورداغی، ئیسڵاحیە، رەیحانلی، کرکهان و هاسا راگیراوە.

سەبارەت بەو هاوکاریانەی بۆ ناوچە کارەساتبارەکان کۆدەکرێنەوە، جێگری سەرکۆماری تورکیا ئۆکتای رایگەیاند: لە ئافاد هاوکارییەکان رێکدەخرێن، هاوکارییەکان لە یەک ئەکاونتدا کۆدەکرێنەوە و بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێن کە پێویستیان پێیەتی.

هاوکات سەبارەت بە دەوامی قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندن لەو ناوچە کارەساتبارانەدا، فوئاد ئۆکتای رایگەیاند: بۆ ماوەی یەک هەفتە هەموو قوتابخانەکانمان لەم 10 پارێزگایەدا پشوو دەبێت، پاشان لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکاندا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.