Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:19

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە پیرۆزباییان ئاراستە دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند: به‌و هيوايه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، يه‌كڕيز و ته‌با بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:-

به‌بۆنه‌ى يادى بيست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزان ئه‌ميندارى گشتى و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و ئاماده‌يى و هاوبه‌شيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانين. به‌و هيوايه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، يه‌كڕيز و ته‌با بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/2/6

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.