وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 هەناردەكردنی نەوت لە بۆریی هەرێمی کوردستان - توركیا ڕاگرت.
لە ڕوونکردنەوەیەک وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە دا کە "بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سووریای گرتەوە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم - توركیا راگیرا."
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی لەوەش کرد کە "بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.