Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 11:33

وەزیری دەرەوەی عێراق: رۆژی چوارشەممە سەردانی واشنتۆن دەکەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە ھەڵوێستی عێراق لەبارەی جەنگەکانەوە روونە و ئاماژەی بەوەیشدا کە عێراق و رووسیا پەیوەندییەکی مێژووییان ھەیە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشییان ئەنجام دا.

وەزیری دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی شاندی رووسیا بۆ بەغدا نیشاندا و رایگەیاند کە ئەم سەردانە، دەرفەتێکی گرنگە لەبارەی زانینی دیدی رووسیا سەبارەت بە پرسە گرنگەکان.

فوئاد حوسێن باسی لەوەش کرد کە ھەڵوێستی عێراق لەبارەی جەنگەکانەوە روونە و گوتی: داوای ئاگربەست لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەکەین، ھەروەھا داوا لەو دوو وڵاتە دەکەین بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەیشدا کە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ژمارەیەک پرسی گرنگیان، تایبەت بە ناوچەکە، هەروەها پەیوندییەکانی نێوان عێراق و رووسیا تاوتوێ کردووە و گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا، ھەڵسەنگاندنمان لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا رووسییەکان لە عێراق کردووە.

فوئاد حوسێن تیشکی خستەسەر ئەوەی کە عێراق پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ رووسیادا ھەیە و گوتی: لەگەڵ رووسیا چەندین ھاریکارییمان لە بوارە ئەمنی و ئابوورییەکاندا ھەیە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکراشی کرد کە رۆژی چوارشەممە سەردانی واشنتۆن دەکەن و لە میانیدا ھاریکارییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا رووسییەکاندا تاوتوێ دەکەن.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ فوئاد حوسێن، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ، ھەروەھا دەرفەتی وەبەرھێنانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە و گوتی: رووسیا زەمالەی خوێندنی بۆ خوێندکارە عێراقییەکان زیاد کردووە.

سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەیشدا کە پاڵپشتی لە ھەڵوێستی عێراق دەکەن کە داوای ئاشتیی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا دەکات و گوتی: رووسیا لە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ عێراق لەبارەی ژمارەیەک پرسی ھەرێمیی بەردەوامە، بە تایبەتی پرسی فەڵەستین.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گەیشتە بەغدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.