کاتژمێر 1:24ی خوولەکی دوای نیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه 6ی2ی2023، بۆ جاری دووەم بوومەلەرزەیەک ھەرێمی کوردستانی ھەژاند و بەھۆیەوە ھاووڵاتییان بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان لە ماڵەکانییان ھاتنە دەرەوە و، بە تایبەتیش لە تاوەرەکانی نیشتەجێبوون زیاتر هەست بە کاریگەری بوومەلەرزەکە کرا و هاووڵاتییان لە نهۆمی تاوەرەکان هاتنە خوارەوە.
بە پێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد)ی توركیا کاتژمێر 1:24ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7،6 پلە قەزای ئەلبیستانی مەڕەشی هەژاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.