Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:27

مه‌سرور بارزانی: تیمه‌ ته‌ندروستی و فریاگوزارییه‌كانمان بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەكه‌ی توركیا و سووریا ئاماده‌ن

کوردستان TV
100%


 مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند:  دامودەزگاکانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانیی-م راسپاردووه‌ بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەكه‌ی وڵاتی توركیا و سووریا. 
 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ى2ى2023،  مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانیی-م راسپاردوون هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا.
 مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبۆلانس ئامادەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.