Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:33

وەزارەتی تەندروستی: تیمەکانمان بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزە ڕایگەیاند، تیمەکانیان بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدان.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە خۆشبەختانە تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و قوربانی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ حاڵەتێک بەم هۆکارە لە نەخۆشخانە تۆمار نەکراوە.

وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە کە چاودێری ڕەوشی بوومەلەرزە دەکەین و تیمەکانی فریاگوزاری و 122 و پزیشکی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.