باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ئاشكرای كرد كه تا ئێستا هیچ ئاگادارییه‌كیان سه‌باره‌ت به بوونی قوربانی له بوومه‌له‌رزه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌می ئه‌و وڵاته پێ نه‌گه‌یشتووه.
باڵیۆزخانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی ته‌واومان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی سووریا هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه بوومه‌له‌رزه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تێیاندا ڕووی دا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكووری سووریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌نێو قوربانییان هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراقی نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی سووریا هه‌یه، هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كیش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی عێراقییه‌وه پێیان نه‌گه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سووریا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 403 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 1284 كه‌سی تریش بریندارن كه زۆرینه‌یان له پارێزگاكانی لازقییه و حه‌له‌ب و حه‌مات و ته‌رتووسن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.