Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:32

تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئه‌مبووڵانسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ كه‌وتن

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئه‌مبووڵانسی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كان به‌ره‌و وڵاتی توركیا به‌ڕێ كه‌وتن.

سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی فریاگوزاری و ئه‌مبووڵانسی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانیانی بوومەلەرزەكان به‌ره‌و وڵاتی توركیا به‌ڕێ كه‌وتن.

وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تیمه‌كان بریتین له‌ پزیشکی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی و ئەمبوڵانس له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ندان بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ 10 پارێزگای جیاوازی توركیا ڕوویان دا كه‌ به‌هێزترینیان ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یان و دوای نیوه‌ڕۆ بوو كه‌ به‌گوێره‌ی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (ئافاد) پله‌كانیان 7.7 و 7.5 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یه‌نراوه‌ و هه‌زارانی تریش بێ سه‌روشوێن و بریندارن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.