Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:26

محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانی كرد دۆخی ئاماده‌یی بۆ بوومه‌له‌رزه‌ و كاره‌سات‌ به‌رز بكاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌رمانی به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كرد دۆخی ئاماده‌یی‌ وڵات بۆ ئه‌وپه‌ڕی به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی بوومه‌له‌رزه‌ و كاره‌سات و ڕووداوی سروشتی له‌ناكاو.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ناوی حكوومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه‌ په‌رسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌م كاره‌ساته‌ سروشتییه‌ له‌ هه‌ردوو گه‌لی برا و هاوسێ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها بۆ گه‌لی خۆشمان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

گوتیشی: وه‌ك حكوومه‌تی عێراق بڕیارمانداوه‌ هاوكاریی به‌ په‌له‌ی‌ تیمی به‌رگریی شارستانی و كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری پزیشكی و سه‌ره‌تایی و سه‌به‌ته‌ی خۆراك و سووته‌مه‌نی بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و كاره‌ساته‌ سروشتییه‌ مه‌زنه له‌ هه‌ردوو وڵات بنێرێن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها فه‌رمانیشی كرد دۆخی ئاماده‌یی وڵات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی بوومه‌له‌رزه‌ و كاره‌ساتدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.