پسپۆرێكی ڕووسی هۆشداری دا كه ره‌نگه پاش بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌می توركیا و سووریا له ناوچه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك و ته‌نانه‌ت هه‌فته‌ی داهاتووش به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
پیته‌ر شپالین به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی جیۆفیزیكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له توركیا و باكوری سووریا ڕوویانداوه، ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ و ته‌نانه‌ت هه‌فته‌ی داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له 10 پارێزگای توركیا و باكوری سووریا ڕوویان دا و كاریگه‌ریه‌كه‌شی گه‌یشته عێراق و لبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن و سعوودییه و میسڕ و ته‌نانه‌ت جۆرجیا و یۆنانیش.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش به‌هه‌مانشێوه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی تر به گوڕی 7.5 پله‌ی ڕێخته‌ر هه‌ر له هه‌مان ناوچه‌كان ڕوویاندایه‌وه و بووه هۆی ڕووخانی ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی تر، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاش به‌رده‌وام ئاگاداری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی هاووڵاتییان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له باڵه‌خانه و ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.