Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:30

ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ زیاتر له‌ 2 هه‌زار كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌می له‌ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا بۆ سه‌رووی 2 هه‌زار و 200 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی توركیا له‌ نوێترین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ئاشكرایان كرد كه‌ تا ئێستا له‌ گیانله‌ده‌ستدانی 1498 كه‌س دڵنیا بوونه‌ته‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سووریا له‌ نوێترین ئاماردا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ تا ئێستا ته‌رمی 783 كه‌س له‌ژێر دار و به‌ردی‌ ڕووخاوی خانوو و باڵه‌خانه‌كاندا ده‌رهێنراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو وڵات بریتییه‌ له‌ 2 هه‌زار و 281 كه‌س.

به‌گوێره‌ی داتا تۆماركراوه‌كان زه‌وی له‌رزه‌كه‌ له‌نێو خاكی توركیا گوڕه‌كه‌ی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌، به‌ڵام له‌نێو خاكی سووریا گوڕه‌كه‌ی 7.4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.