Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:29

غازی فه‌هد ده‌ستی له‌ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر كێشایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعه‌ له‌ خولی نایابی عێراق، غازی فه‌هد ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به‌ فه‌رمی ده‌ستی له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ راگه‌یاند.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی‌ گه‌ڕی 15ی خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری‌ مێوانداری یانه‌ی سناعه‌ی كرد و یارییه‌كه‌شی به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ و به‌ 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام دۆڕاند.

به‌هۆی ئه‌م شكسته‌ گه‌وره‌یه‌ و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، غازی فه‌هد ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌مه‌ هه‌شته‌مین شكسته‌ دووچاری ده‌بێت و ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا 13 خاڵ، له‌ ڕیزبه‌ندی 17ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق دێت.

یانه‌ی سناعه‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر، ته‌نیا 6 خاڵی هه‌بوو و دوای سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 9 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ و هاته‌ ریزبه‌ندی 19ی یانه‌كان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.