Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:27

ئه‌مڕۆ بریكاری نوێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستبه‌كار بوو

کوردستان TV
100%

لە درێژەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی كه‌ لە ناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، ئەمڕۆ دووشه‌م بریکاری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکار بوو.

لە رێوڕەسمێکدا کە فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵا و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت ئامادەی بوون، عه‌بدولخالق باپیری وەک بریکاری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە لە جێگای سەربەست لەزگین بریکاری پێشووی وەزارەت دەستبەکار بوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سەربەست لەزگین بریکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا خۆشحاڵی خۆی پیشان دا بە هاتنی عه‌بدولخالق باپیری و دەستبەکاربوونی وەک بریکاری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە، هیواشی خواست لە ئەرک و کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت و ئامادەیی خۆشی پیشان دا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک کە پێویست بێت.

بەهەمانشێوە بریکاری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی سەربەست لەزگینی کرد کە لەو ماوەیەدا وەک بریکاری وەزارەت خزمەتی زۆری بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و هیواشی خواست کە لە ئەرکە نوێکەیدا سەرکەوتوو بێت.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی ئەرکان لە وتەیەکدا سوپاسی تێکۆشان و خزمەتەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی کرد و خۆشحاڵی خۆی پیشان دا کە لەو ماوەیەدا لەگەڵ ئەو کاری کردووە، هەروەها پیرۆزبایی لە بریکاری نوێی وەزارەت کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، پشتیوانی خۆشی پیشان دا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە راپەڕاندنی کار و ئەرکەکاندا لەپێناو خزمەتکردنی پێشمەرگە و سەرخستنی پلانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازیدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.