Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:17

له‌ هه‌رێمی كوردستان 3 رۆژ كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و به‌ پشتبه‌ستن به‌ راپۆرتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پشووه‌.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه‌: بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (7 و 8 و 9ی شوباتی 2023)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو.

له‌ هه‌مانكاتیشدا حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی، به‌ڵام پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.