Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 17:19

ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌ ڕووی دا ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر چه‌ند ڕێنماییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاووڵاتییان له‌ كاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن.

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه‌ بەم ڕێنماییانە خۆت لە مەترسییەكانی بوومەلەرزە ده‌پارێزی، خاڵه‌كانیش بریتین له‌:-

یەكەم: ئه‌گه‌ر لە باڵەخانە بەرزەکان بوویت:

‎ 1-  کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت، لە کاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا بۆ ژێر كەلوپەلێكی ئەستووری ناو ماڵ ببە، وەك: مێز یان مێزی ئۆفیس.

2-  ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕا بكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵ بدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ 3-  ئاگاداری کەوتنی بنمیچ و دیوار بن.

‎4-  ئاگاداری ئەو شتانە بە كە لەوانەیە لە تاق و ڕەفەکانەوە بەسەرتدا بكەون.

5-  ئاگاداری داڕمانی بنمیچی دووەمی ژوورەكە بن.

6-  هەوڵ بدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت.

‎7-  ئاگاداری ڕۆیشتن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان بن کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.

‎8-  خۆ بەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە؛ باشتروایە قادرمە لە كاتی هەڵاتن و چۆڵکردندا بەكاربێت.

9-  نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تەواوبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچییەوە.

دووەم: ئه‌گه‌ر لەنێو خانوو بوویت:

‎ 1-  لە ماڵەوە بەخێرایی دەرچن .

‎ 2-  ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕابكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ 3-  بە گۆشەیەکی ژوورەکە خۆت بپارێزە و هەوڵ بدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ 4-  لە كەوتنی بنمیچ و شمەكی هەڵواسراو وریابە.

‎5-  لە کەوتنەخوارەوەی کەرەستە لە ڕەفە و تاقەكان خۆ بە دوور بگرە.

‎6-  ئاگاداری کەوتنی بنمیچی لاوەکی به‌.

7-  هەوڵ بدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت .

‎8-  نەگەڕانەوە بۆ ناو خانوو دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچییەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.