Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 17:18

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی یەك شەممە 5-2-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كودرستان بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2023/2/6، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەكرێت، و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە 7-2-2023 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
هەروەها ڕێكەوتی  2023/2/28 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران كۆتایی دێت.
هەرچەندە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە،بەڵام وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە كە لە ڕۆژانی پشووی ئەم هەفتەیەدا بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.