دیا نەسری، ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ، پشتڕاستی كردەوە كە بە پێی پێشنیاری بانكی ناوەندی، نرخی دۆلار كەم دەكرێتەوە.
نەسری لە تویتێكدا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند، بەپێی پێشنیازێك كە بانكی ناوەندی عێراق ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراقی كردووە، نرخی دۆلار كەمدەكرێتەوە.
دوێنێ دووشەممە سەرچاوەیەكی فەرمی ئاشكرایكرد كە بانكی ناوەندی عێراق لێكۆڵینەوەی خۆی لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار تەواو كردووەو پێشكەشی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە.
شەوی رابردوو لە بۆرسەی كیفاح-ی شاری بەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 159 هەزارو 500 دینار.
بەپێی پێشنیازی بانكی ناوەندی نرخی دۆلار كەمدەكرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.