Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:24

كەشناسی: ئەگەری بەفربارین لەسەنتەری شارەكاندا هەیە

کوردستان TV
100%

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە....
ئەمڕۆ سێ شەممە 7– 02 - 2023 
ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد لەگەل شەپۆڵێكی بەفر بارین لەسەر تەواوی ناوچە شاخاوییەكان
كەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم و هەندی جار ئاستی باران بارین دەگۆریت بۆ بارانی مامناوەند ،هەروها بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەكانداو ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیەكەیان دەگاتە 1000م ، ئەگەری بەفربارینیش لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك بەشێوەی تێكەڵەی بەفرو باران دەبێت لە درەنگانی شەودا ، وە لەگەڵ خۆل بارین لە ناوچەكانی كەركوك و گەرمیان كە تێكەڵی باران دەبێت . 
پلەكانی گەرما/ نزم بوونەوەیەكی بەرچاودەبێت بە (4-5) بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
خێرای با / مامناوەند دەبێت (15 - 25 ) كم/ك وە هەندێ جار چالاك دەبێ بۆ سەروی 40 كم/ك بەتاییبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (5 – 6) كم دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 8 – 02 - 2023 
كەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكاندا بەردەوام دەبێت ،هەروەها لە كاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی وشاری دهۆك دەبێت . 
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان (6- 8 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
دهۆك : 5 پلەی سیلیزی
كەركوك : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 6پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 7- 02- 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.