ئەمڕۆ سێشەممە 7-2-2023 نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عێراقدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 159 هەزار دینارە و نرخی كڕینی 100 دۆلاریش بە 158 هەزار دینارە.
لەشاری هەولێر-یش بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 161 هەزار دینار.
دابەزینی نرخی دۆلار لە كاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە، سەرچاوەیەكی فەرمی ئاشكرایكرد كە بانكی ناوەندی عێراق لێكۆڵینەوەی خۆی لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار تەواو كردووەو پێشكەشی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە.
ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.