یاریزانێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی و زیاتر له بیست كاتژمێر مانه‌وه له ژێر داروپه‌ردووی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیادا به زیندووی رزگاركرا.
میدیای توركیا بڵاویاكرده‌وه، كریستیان ئاتسو یاریزانی غانی و یانه‌ی هاتیسپۆر، به زیندووی دۆزرایه‌وه و رزگاركرا، كه ماوه‌ی بیست و چار كاتژمێر بوو به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای مه‌ره‌شی كوردستانی توركیا له ژێر داروپه‌ردوودا بوو.
ئاتسو ته‌مه‌نی سی و یه‌ك ساڵه و پێشتر له یانه‌كانی پۆرتۆی پۆتوگالی، چێڵسی، ئێڤێرتۆن، بۆرنمۆوس، نیوكاسلی ئینگلیزی و مالاگای ئیسپانی یاریكردووه، و له ساڵێ دووهه‌زار و بیست و دوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئاتایسپۆری توركی كردووه.
له دواین یاریدا رۆژێك پێش بوومه‌له‌رزه‌كه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كی نه‌وه‌د و حه‌وت دا بۆ یانه‌كه‌ی له‌دژی یانه‌ی قاسم پاشا له خولی نایابی توركیادا تۆماریكرد.
سه‌رچاوه‌كان هه‌واڵێ رزگاریكردنی یاریزانه‌كه وه‌ك مژده‌یه‌كی خۆش بۆ یانه‌كه و هانده‌رانی تۆپی پێ راگه‌یاند و به زیندوویی یاریزانه‌كه گواسترایه‌وه بۆ ناخۆشخانه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا توركییه‌كان جگه له ئاتسو دوو یاریزانی هاوڕێ و له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی ستافی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ش رزگاركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.