Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:11

لە پێناو پەرەپێدانى جووله‌ی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییەکان دیدارى پارێزگارانى هەرێم و ئێران بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2023.2.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە نەسرووڵا ڕەشنودی، سەرکۆنسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، کە عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەى بوو، پارێزگاری هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانى سەرکۆنسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
پاشان گفتوگۆ لە بارەى لێکتێگەیشتنى (16) خاڵیەکەی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاى ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمییه‌)  کرا و هەردولا خۆشحالی خۆیان نیشاندا کە تاوکو ئێستا زۆر باش و بەبێ کێشە و کەم و کوڕى جێبەجێکراوە و جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین بەرەوپێشچوونى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، بە مەبەستى پتەوکردن و گەشەسەندنى زیاترى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەپێدان و زیادکردنى قەوارە و چالاکی بازرگانى نێوان هەردوولا لە دەروازە سنوورییەکان، ئاماژە بە سەردانى هەرسێ پارێزگارى (ئورمیە، کرماشان، سنە) درا، کە بریارە لە کۆتایی ئەم مانگە سەردانى هەولێرى پایتەخت بکەن و لەگەڵ پارێزگارانى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵبجە و سەرپەرشتیارانى ئیدارە سەربەخۆکانى، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و ڕاپەرین) دیدارى و کۆبوونەوە ئەنجامبدەن و ئامادەکارى بکرێت بۆ واژووکردنى یاداشتى لێکتێگەیشتن و دووبارە دراشتنەوەى دەرفەتى زیاتر بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان  حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە کۆتایدا سەرکۆنسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو پێشوازییە و جەختى لەبەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانە کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.