خەڵاتی گرامی ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای تۆمارکردنەوە پێشكه‌ش به باشترین بەرهەمی میوزیکییەکانی ساڵ دەكرێت، یەکێکە لەخەڵاتە هه‌ره گرنگەکانه، کە به خه‌ڵاتی ئۆسکاری موزیک دادەنرێت.
له خوولی شه‌ست و پێنجه‌مینی"خه‌ڵاتی گرامی"،ئه‌م ساڵ پێشكه‌ش به گۆرانیبێژی ئێرانی ( شروینی حاجیپور) كرا، دوای ئه‌وه‌ی گۆراننییه‌كی به ناوی (برای) له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌سه‌رمه‌رگی (ژینا ئه‌مینی) له ئینستاگرامی خۆی بڵاوكروده.
ئه‌م گۆرانییه‌ی شروینی ده‌نگ دانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌جۆرێك له ماوه‌ی ته‌نیا دوو رۆَژ دا زیاتر له 40 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه. بۆ ئه‌م ساڵ 130 هه‌زار كه‌س گۆرانییه‌كانیان پێشكه‌ش به خوولی شه‌ست و پێنجه‌مینی"خه‌ڵاتی گرامی" كردبوو، كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كان گوزراشتیان له سه‌ر هۆشیاریی كۆمه‌ڵگا و بەرەنگاربونەوەی ڕەگەزپەرستی ده‌كرد.
شایانی باسه، خه‌ڵاته‌كه له ڕێوڕه‌سمێك دا ،له‌لایه‌ن "جیل بایدن" خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا، به‌دروشمی (ژن ،ژیان، ئازادی) ناوی گۆررانیبێژه‌كه‌ی ( شروینی حاجیپوری) راگه‌یاند .
هه‌رچه‌نده ئه‌م گۆرانیبێژه،له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام گۆراننیه‌كه‌ی هه‌میشه له جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.