Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 19:53

بانكی ناوه‌ندی: له‌ سبه‌ینێوه‌ بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ و 100 دۆلار ده‌بێته‌ 130 هه‌زار دینار

کوردستان TV
100%

بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ش نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر ده‌بێت به‌ 130 هه‌زار دینار.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ نرخی فه‌رمی دۆلار ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ ده‌ركردنی بڕیار و ڕێنمایی نوێ تاكو نرخی دۆلار به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ نرخی فه‌رمی جێگیر ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئاماده‌ین پێداویستی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و كۆمپانیا و پڕۆژه‌ و نووسینگه‌كان له‌ دۆلار و دراوی بیانی دابین بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان له‌ سه‌قامگیكردنی نرخی دۆلار و پاراستنی توانای كڕینی هاووڵاتییان به‌ تایبه‌تیش كه‌ نرخه‌ نوێیه‌كه‌ی دۆلار بۆ هه‌موو بازرگان و خه‌ڵكانێكی دیكه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان.

بانكی ناوه‌ندی نرخ و به‌های نوێی دۆلاری به‌مشێوه‌یه‌ دیاری كرد، نرخی كڕینی هه‌ر دۆلارێك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1300 دینار، نرخی فرۆشتنی دۆلار له‌ بانكه‌كان 1310 دیناره‌، نرخی كڕینی دۆلار له‌ ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌كان به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1320 دینار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.