Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 15:32

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجام دا و سەرەخۆشی و هاوخەمی هەرێمی کوردستانی گەیاندە کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ سێشەممە 07ـی 02ـی 2023 لەگەڵ مەولود چاووش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.

مەسرور بارزانی هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی. 

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.