پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای بڕیاری دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌موو توانایه‌كیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به دراوی نیشتمانی.
عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌په‌له و خێرای بڕیاره نوێیه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه له‌سه‌ر هاووڵاتییان.
ڕاشیگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه دیاریكراوه‌كانمان كه گه‌ڕانه‌وه و به‌هێزكردنی به‌های دیناره به‌رامبه‌ر به دراوه جیهانییه‌كان.
عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ڵێنیشی به ته‌واوی گه‌لی عێراق دا له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه به دراوی نیشتمانی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سیسته‌می دارایی و بانكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.