وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌مانگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ڕاشیگه‌یاند: هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و سووربوونیان لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازیدا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌مانكاتدا هه‌روه‌ها سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد کە پاڵپشتی و پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکات لەسەر بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.