Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:24

ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا بۆ زیاتر له‌ 5 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا نوێترین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ دووشه‌می باشووری وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 5 هه‌زار كه‌سه‌.

سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی بووه‌ له‌ مێژووی توركیا كه‌ تا ئێستا ڕووبه‌ڕوومان بووبێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی 5 هه‌زار و 434 كه‌س یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 31 هه‌زار و 777 كه‌سی تر.

سلێمان سۆیلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆته‌ هۆكاری ڕووخانی 941 باڵه‌خانه‌ ته‌نیا له‌ پارێزگای مه‌ڕه‌ش.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا جه‌ختیشی كرده‌وه كه‌ ئه‌م ژمارانه‌ سه‌ره‌تایین و پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی قوربانییان و برینداربووان زۆر له‌و ژمارانه‌ زیاتر بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.