Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 13:18

لە سەنتەری دوو پارێزگای هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە لە ڕۆژی شەممە 11ـی 02ـی 2023  بەفر لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: بەپێی دوایین گۆڕانکاریەکان ئەگەر ھەیە لە ئێوارەی رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانمان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: کاریگەریی بەفربارینەکە زیاتر لەسەر سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە دەستپێکی دابارینەوە بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێبکات.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە بەفر تاوەکوو بەرزاییەکانی 500 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ببارێت و  تاوەکوو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 12ـی 02ـی  2023 بەردەوامی ببێت.

هاوکات کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ سێشەممەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.