به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق، یانه‌كه له خولی پله یه‌كه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی و ئه‌مڕۆ سێشه‌م بردنه‌وه‌یه‌كی تری له یانه‌ی سلێمانی تۆمار كرد.
لە میانەی یارییەکانی گەڕی دوازدەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، کاتژمێر (2:30)ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانەی سلێمانی کرد و توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
گۆڵەکانی یانەی هه‌ولێر لەلایەن هەریەك لە یاریزانان هۆگر حسێن دوو گۆڵ و ناسڕ عومەر تۆمار کران.
بەم سەرکەوتنە یانه‌ی هەولێر خۆی گەیاندەوە سەرووی ریزبەندی خولی پله یه‌كی كوردستان بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ یانەی سلێمانی كه دووەمی ریزبەندی خولەکەیه به 19 خاڵ.
جێی باسه تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق دوێنێ دووشه‌م تووشی شكستێكی مێژوویی بووه‌وه و به 4 گۆڵێ بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعه دۆڕا، یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا 8 یاری دۆڕاندووه و ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 17ی یانه‌كان دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.